سری سورەیا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی دەمپارتی کەمێک پێش ئێستا لە تەمەنی 62 و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ئوندەر جێگری سەرکی پەرلەمانی تورکیاو ئەندامی وەفدی ئیمراڵی ، رۆژی 15ی4ی2025 توشی جەڵتەی دڵ بوو، بەهۆیەوە کەوتە حاڵەتی بێهۆشییەوە، ئەمڕۆ سەعات 4:10 دەقیقەی پاشنیوەڕۆ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
سری سورەییا ئۆندەر لە 7ی7ی1962 لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان لەدایک بووە و کەسایەتی سیاسیی و دەرھێنەری فیلم و ئەکتەر و نوسەر بووە، لە ھەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی 2011 وەک نوێنەرێکی سەربەخۆ و بە پشتگیری پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) لە بازنەی ئیستەنبوڵ بووەتە پەرلەمانتار، هەروەها لە هەڵبژاردنی 2015 ی پەرلەمانی تورکیادا لەسەر لیستی پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) خۆی کاندید کرد و بووە پەرلەمانتاری پارتەکە لە بازنەی ئەنقەرە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2023ی پەرلەمانی تورکیاشدا لە بازنەی ئیستەنبوڵ بووە پەرلەمانتاری دەم پارتی.
هاوکات بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان ئوندەر ئەندامى وەفدی ئیمراڵى بوو.
رۆژی 15ی4ی2025 تەندروستیی تێکچوو رەوانەی نەخۆشخانە کرا، لە نەخۆشخانە دەرکەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە شاخوێنبەری دڵی پچڕاوە و جەڵتە لێی داوە.
لەو ماوەیەشدا نەشتەرگەری بۆ کرا، لەژێر چاودێریی چڕدا بوو، بەردەوامیش پزیشکەکانی باسیان لەوە دەکرد" مەترسی لەسەر ژیانی هەیە"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP