بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانگەی ئاسایش و
هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق و هێزی پیادەی سەر بە سوپای عێراق، توانیان
ژمارەیەک چالاکی دژ بە پاشماوە و شانە نوستووەکانی تیرۆرستان ئەنجامبدەن.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانرا ژمارەیەک تیرۆرست دەستگیربکرێن کە هاوکاری
ڕاستەوخۆی پاشماوە چەکداریەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی بەناو دەوڵەتی ئیسلامییان
کردووە، دەستبەجێ ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیرایە بەر.
هەروەها، لە درێژەی چالاکییەکاندا توانرا ژمارەیەک حەشارگە و مۆڵگەی
تیرۆرستان دەستنیشانبکرێت و مەترسیی ئەو گروپانە لەسەر ناوچەکە کۆتایی پێبهێنرێت.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هاوبەشە ناوخۆیی و بیانییەکانی بێ وەستان
و ماندوبوون بەردەوامدەبن لە شوێنکەوتن و ڕاوەدوونانی هەر کەس و گروپ و ڕێکخراوێک
کە ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتییان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP