ئەمڕۆ شەممە 26-4-2025 لە رێوڕەسمێكی شایستەدا لە تەلاری هونەر لە سلێمانی خەڵاتی زێڕینی بلە دەبەخشرێتە كەسانی نمونەیی.
خەڵاتی زێڕینی بلە كە ساڵانە لە یادی كۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری گەورەی كورد، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا بەڕێوەدەچێت، دەدرێتە كەسانی نمونەیی لە چەند بوارێكدا.
لە ساڵانی پێشودا خەڵات بەخشرایە دایكی نمونەیی، نووسەری نمونەیی، پاراستنی زمان، دادوەری نمونەیی، توێژەری نمونەیی، چالاكوانی نمونەیی، نووسەر و ئەكادیمیستی نمونەیی، دۆستی نمونەیی كورد، رۆژنامەنووس و نووسەری نمونەیی دۆستی كورد.
ساڵی 2001 رێكخراوی ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە، كە ساڵانە خەڵاتی بلە پێشكەش بە كەسایەتییە دیارو سەركەوتووەكان دەكات.
رۆژی 8-4-2000، نووسەر و رۆشنبیری گەورەی كورد ئیبراھیم ئەحمەد لەتەمەنی 86 ساڵیدا لە لەندەن كۆچی دواییكرد و تەرمەكەی گەڕێندرایەوە بۆ سلێمانی و ھەر لەو شارەش بەخاك سپێردرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP