له كۆنفرانسی يەكرِيزي و يەكهەلَويَستي كورد له سوریا كه له شاری قامیشلۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەم، هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ لەبیر ناكەین.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد،
له ماوه‌ی 14 ساڵی به‌رگریی بۆ پاراستنی گه‌ل و ناوچه‌كه زیاتر له 13 هه‌زار شه‌هید
و 30 هه‌زار بریندارمان هه‌یه، ده‌ه‌پاتشیكرده‌وه، ده‌بێت مافی كورد‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان
له سوریا ده‌سته‌به‌ربكرێت".
له وتاری ده‌ستپێكی
كۆنفرانسه‌كه فه‌رماندی گشتیی (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند:" سوپاسی بافڵ جەلال
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەم، هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ لەبیر ناكەین"
جه‌ختشیكرده‌وه "هەڵوێستی یەکگرتویی
کورد بە مانای دابەشکردنی سوریا نییە؛ بە پێچەوانەوە یەکێتی خۆی بەهێزتر دەکات،
کورد بۆ یەکڕیزیی خاکی سوریا خەباتیان کردووەو له 14 ساڵی شه‌ڕی به‌رگرییدا بۆ
پاراستنی گه‌لان و ناوچه‌كه، شه‌ڕی دژواریان كردووه‌و زیاتر له 13 هه‌زار شه‌هید
بوونه‌ته قوربانی و 30 هه‌زار بریندارشیان هه‌یه".
دووپاتشیكرده‌وه:
"دەبێت مافەکانی کورد دەستەبەر بکرێت و ئەوەش داواکاری بنەڕەتی ئێمەیە"،
جەختیشی کردەوە کە "یەکگرتویی کورد یەکڕیزی سوریایە، هێزی کوردیش هێزی سوریایە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،
"هەوڵەکانی یەکگرتویی کورد ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، سوریای نوێ پێویستی بە دەستورێکی
لامەرکەزی هەیە کە هەمو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت".
عه‌بدی وتی: "ئەرکی
ئێمە پاراستنی ئەو دەستکەوتانەیە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەست هاتوون و پێشخستنی
هەمەجۆریی و مافی هەمو پێکهاتەکانە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP