وەفدێكی یەكێتی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبووەوە

کوردستان
09:28 - 2025-04-26

وەفدێكی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ ئەمین بابەشێخ، لە رۆژئاڤای كوردستان لەگەڵ (مەزڵوم عەبدی)، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆبۆوە.
وەفدەكە پشتیوانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان دووپاتكردەوە كە (ی.ن.ك)، هاوكار دەبێت بۆ پتەوكردنی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بە تایبەت بۆ سەرخستنی پرۆسەی دیالۆگ و دانوستانی كورد لەگەڵ دیمەشق لەم قۆناغەدا.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP