رێبوار ته‌ها پرۆژه‌ی ریسایكڵین له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی تاوتوێده‌كات

کوردستان
19:42 - 2025-05-07



 پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی تاوتوێ پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات خۆڵ و خاشاك ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌ی كاره‌با. 

  ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ كۆمپانیای ‏BELL  WETHER ی ئەوروپی پرۆژه‌ی (ریسایكڵین) تاوتوێیكرد كه‌ خۆڵ و خاشاك و پاشماوە له‌ پارێزگاكه‌ ده‌گۆڕێت بۆ وزەی کارەبا.

پرۆژه‌كه‌ به‌ تەكنەلۆژیای سەردەم و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان جێبه‌جێده‌كرێت و كه‌ ئامانج لێی پاراستنی ژینگە و سوودوه‌رگرتنه‌ له‌ وزه‌ی به‌رهه‌مهێندراو.

كۆمپانیای ناوبراو ئەزموونی جێبه‌جێكردنی هاوشێوه‌ی پرۆژه‌كه‌ی لە ئەڵمانیا و فینلاند و وڵاتانی دیکەدا هەیە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ پارێزگاری كەركوك دووپاتیکردەوە:" ئەو پڕۆژەیەی کە ئامادە دەکرێت پڕۆژەی وەبەرهێنانە و یەکەم پڕۆژەیە لەسەر ئاستی عێراق، بەو پێیەی هەموو داروپەردو و پاشماوە دەگۆڕێت بۆ غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا كە ئەمەش لە پپێشینەی كارەكانی ئیدارە و تیمەکەیدایە لە دەستەبەرکردنی وزە و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ پاککردنەوەی شارەکەو پاراستنی ژینگە لە پیسبوون و دەستەبەرکردنی سەلامەتی هاوڵاتیانی کەرکوک."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP