بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا پرسەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و سەرۆک بافڵ گوتی، دیدگای هاوبەشیی حکومڕانی داڕێژراوەتەوە کە دەبێتە بەرنامەی کاری کابینەی داهاتوو و هیوادارین شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە گفتوگۆکانیان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بگەنە ئەنجام.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP