رفعەت عەبدوڵا: ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی رێكده‌خرێنه‌وه‌

کوردستان
17:37 - 2025-05-07

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ی5ی2025 لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لەهەڤاڵانی ئەندامانی سەرکردایەتی (زیاد جەبار) لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و (بڵێسە جەبار فەرمان) لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران و (فریال عەبدوڵا) لێپرسراوی بۆردی جەماوەرییەکان و چەند هەڤاڵێکی دیکە.

هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی بەوردی تیشکی خستەسەر هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزب.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP