شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و كۆریای باشوور بدرێت

کوردستان
17:32 - 2025-05-07

ئەمڕۆ 7-5-2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینچۆل لیم، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشور لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی هەرێم جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور كردەوە، هەروەها خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ كاری هاوبەش و بەرەوپێشچوونەكان دووپاتكردەوە، بە تایبەت لە بوارەكانی گەشەپێدانی ئابووری، ئاوەدانكردنەوە، پەروەردە، تەندروستی، هەروەها سوودوەرگرتن لە ئەزموونە پێشكەوتووەكانی كۆریای باشوور.

لای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی كۆریای باشور، جەختی لە پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستانەی ووڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردەوە لە گشت بوارەكاندا، ئاشتیی و سەقامگیری ناوچەكەشی بە گرنگ زانی بۆ بەرەوپێشچوون و ئاوەدانكردنەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP