کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دواخرا

کوردستان
13:41 - 2025-05-07

کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیی کوردستان کە بڕیار بوو چەند تەوەرێک لە خۆبگرێت بۆ  کاتێکی نادیار دواخرا .

بڕیار بوو لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی  ئەنجومەنی وەزیراندا، پرسی مووچەی مانگی چوارى مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنانی کارەبالە پرۆژەی کارەبای 24 سەعاتى گفتوگۆیان لەسەر بکرێت. 

هەروەها بڕیاریش بوو هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان، بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان رادەبسپێردرێن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP