جێگری سەرۆكوەزیران له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان
18:11 - 2025-05-07


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆبووەوە و پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانی دەربڕی بەتایبەت لەبوارەكانی سێكتەری ئاو و بەنداو و زیادكردنی خەزانی ئاو، كە لەئێستادا بەهۆی بێ بارانییەوە مەترسییەكانی رووی لەناوچەكە كردووە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "سەرچاوەكانی ئاو گۆڕ‌انكارییەكانی كەشوهەوا و كەمبوونەوەی ر‌ێژەی باران بارین و سەرچاوەكانی ئاو، تەوەری سەرەكی گفتۆگۆكانمان بوو لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كە بەسوپاسەوە هەمیشە خەمخۆری ئەو پرسەن".

ئەوەشی خستەڕوو: "لەئێستادا بۆ گرنگیدان بە سێكتەری ئاو و بەنداو و زیادكردنی خەزانی ئاو جێگری سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی ئەو مەلەفە دەكات، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، چونكە لەم دۆخەدا پاڵپشتییەكانی قوباد تاڵەبانی بۆ سێكتەری ئاو گەورەترین ئەنجام بەدیدەهێنیت".

جێگری سەرۆك وەزیرانی بەڵێنی دا وەك هەمیشە هاوكار بێت لەكەم كردنەوەی مەترسییەكانی كەمئاوی، بەدڵنیاییەوە ئێمەش جێبەجێكاری ئەو سیاسەتە دەبین، كە بەڕ‌ێزیان نەخشە ر‌ێگاكەی دیاری دەكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP