دەزگای ئاسایشی هەرێم دووپشكه‌كه‌ی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤی ده‌ستگیركرد

کوردستان
16:56 - 2024-05-13



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردنی بەمرۆڤ ڕاگه‌یاند کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە داواکراوەو سه‌رچاوه‌یه‌كش ده‌ڵێت، تۆمەتبارەکە لە سلێمانی دەستگیرکراوە.

 راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ده‌كات: " لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی ( ئینتەرپول ) بە فەرمانی دادوەر توانرا لەرۆژی 12-5-2024 گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،ک،م) ناسراو بە (دووپشک) دەستگیربكرێت".

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانیش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت  ده‌ڵێت: "تۆمەتبارەکە بە پشتبەستن بە زانیاری دەستگیرکراوەو دوای لێکۆڵینەوە رادەستی یاسا کراوە"، تۆمەتباریش بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی (5)لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە".

بەپێی زانیارییه‌كان تۆمەربارەکە کوردە و بە (دووپشک )ناسراوەو یەکێکە لە داواکراوە مەترسیدارەکان لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتیەوەو بەگوێرەی ئەو تۆمەتانەی رووبەڕوی کراوەتەوە زیاتر لە هەزاران کەسی بەڕێگەی جیاواز و قاچاغ گواستۆتەوە بۆ بەریتانیا.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی هه‌واڵی BBC بەریتانی کەلە زاری تۆمەتبارەکەوە وەرگیراوە، ناوبراو زیاتر لە 'هەزاران' کەسی بە قاچاغ گواستوەتەوە بۆ بەریتانیا، سەرەداوی ئاشکرابونی دووپشکەکەش بەهۆی راپۆرتێکی رۆژنامەنوسییەوە بووە لەسەر دۆخی کۆچبەران لەو وڵاتە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP