پاش
شکستی یانەی مۆناکۆ بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ بەدەستی یانەی لیۆنی رکابەری
و دروستبوونی 12 خاڵ جیاوازی لەنێوان یانەی مۆناکۆی دووەم و پاریس سان جێرمانی پێشەنگ..
ڕاستەوخۆ یانەی پاریس سان جێرمان بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسی و تیپەکەی
ناسڕ خلێفی توانی بۆ سێیەمین وەرز لەسەر یەک تاجی شاھانەیی لیگاوەن لەسەر بکات و
ببێتە پاڵەوان و براوەی خولەکە , لەڕیزبەندی و خاڵبەندی لیگاوەندا یانەی پاریس سان
جێرمان خاوەنی 70 خاڵە و لەسەر کورسی یەکەمی خولەکەدا دەبینرێت ھەرچی یانەی مۆناکۆیە
بەکۆکردنەوەی 58 خاڵ پێگەی دووەمی خولەکەی گرتووە ئەمەش لەکاتێکدا تەنھا سێ ھەفتە
لەخولی فەرەنسی ماوە تاکوو رکابەریەکەن بگەنە وێستگەی کۆتایی , بەڵام لەئێستاوە ئەستێرەکانی
سان جێرمان تاجی زێڕی وەرزەکەیان لەسەر کرد و بوونە پاڵەوان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP