حكومه‌تی عیراق پێنج هه‌زار خوێندكار بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: "خوێندكارانی هه‌رێم ده‌توانن له‌و بڕ‌یاره سودمه‌ند ببن".
قۆناغی دووه‌می خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستپێده‌كات
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه: "ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ته‌واوكاری قۆناغی یه‌كه‌مه كه ساڵی پار ئه‌نجامدراو تێیدا 400 خوێندكار بۆ خوێندن نێردرانه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه 48 خوێندكاریان له‌هه‌رێمی كوردستان بوون".
"خوێندكارانی هه‌موو پارێزگاكانی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌توانن داواكاری پێشكه‌شبكه‌ن و هه‌ر خوێندكارێك مه‌رج و رێنماییه‌كانی تێدا بێت، ده‌توانێت سوومه‌ند بێت، هاوكات كێبڕ‌كێكه له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق ده‌بێت، نه‌ك له‌سه‌ر پشكی پارێزگاكان"، عه‌باس ئه‌كره‌م وای وت.
له سكۆڵه‌رشیپه‌كه پێنج هه‌زار خوێندكار سودمه‌ند ده‌بن
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق ساڵی رابردوو پێنج هه‌زار سكۆڵه‌رشیپ بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یه‌ندرا، PUKMEDIA ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه به‌پێی به‌دواداچونێكی، له‌و ژماره خوێندكاره‌ش سێ هه‌زاریان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، هاوكات رۆژی 15ـی ئایاری 2023، لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی خوێندن له عیراق كردنه‌وه‌ی ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه وڵات كرده‌وه‌و بۆ ئه‌مساڵیش جارێكی دیكه ده‌رگای پێشكه‌شكردن ده‌كاته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP