کۆمپانیای دانەغاز: بە شێوەی زنجیرەیی دەست بە بەرهەمهێنان ده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان
19:37 - 2024-04-30



کۆمپانیای دانەغاز رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریداوە بە شێوەی زنجیرەیی دەست بە بەرهەمهێنانی غاز بکاتەوە، ئه‌ویش بە پشتبەستن بەو رێکارانەی لەلایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقەوە گیراونەتەبەر.  

لە راگەیەنراوێکدا كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" بە پشتبەستن بەو رێکارانەی لەلایەن هه‌ردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانه‌وه‌ گیراونەتەبەر، کۆمپانیاکەو هاوبەشەکانی بڕیاریانداوە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر به‌ زنجیره‌یی دەستپێدەکه‌نه‌وه‌."

 
رۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌ لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کێڵگەی غازی کۆمرۆر بۆردومانکراو به‌هۆیه‌وه‌ 4 كرێكاری به‌ ره‌گه‌ز یه‌مه‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP