وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا،
ئاشكرای كردوه، به‌هۆی پشتیوانیكردنی حكومه‌ت له نرخی رۆنی سووته‌مه‌نییه‌كان
(نه‌وتی ره‌ش) رۆژانه نزیكه‌ی 5 هه‌زار ملیار دۆلار بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت زیان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا،
روونیكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی هه‌نارده‌نه‌كردنی ته‌واوی بڕی به‌رهه‌مهێنراو له نه‌وتی
ره‌ش و نه‌فرۆشتنی به نرخی جیهانیی، سه‌ره‌ڕای ته‌رخانكردنی به‌شێكی بۆ بازرگان و
خاوه‌ن كارگه‌كان، به نرخی پشتیوانیكراو، 5 هه‌زار ملیار دۆلار زیان به بودجه‌ی
ده‌وڵه‌ت ده‌گات.
جێی ئاماژه‌یه، نرخی یه‌ك تۆن نه‌وتی ره‌ش به‌پێی
هه‌واڵنامه‌ی جیهانیی، (900 )هه‌زار دیناره، له‌كاتێكدا كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه
نه‌وتییه‌كان یه‌ك تۆن نه‌وتی ره‌ش به كارگه ناوخۆییه‌كانی قیر به 300 هه‌زار دینار
و به‌كارگه‌كانی دروستكردنی خشتی سوورش به 100 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP