كەشناسی هەرێم كاتی لێزمە باران ئاشكرادەكات

کوردستان
15:30 - 2024-05-02

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری تاوە باران و لێزمە باران لە كات و شوێنی جیاجیادا هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و هەورە بروسکە کە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لە زۆربەی ناوچەکان.
دەشڵێت، بە گشتی پلەکانی گەرما (1 تا 2) پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش روونیكردەوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لێزمە باران و بروسکەی ناوبەناو لە سەرتاسەری هەرێم بەردەوام دەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP