ئەپیکۆر: سەردانەکەی جێفری پایەت بۆ عێراق ئاماژەیەکە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

کوردستان
14:35 - 2024-05-16

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ئەپیکۆر ڕایگەیاند: سەردانەکەی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباریی وزه بۆ عێراق، ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری عێراق - تورکیاوە.
ئەپیکۆر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێشوازی لە سەردانەکەی جێفری پایەت، یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کارورباری وزە دەکەین بۆ عێراق، ئاماژەیەکی بەهێزی دیکەیە لەبارەی پێویستی دەستکردنی سەرکردە حکومییەکانی بەغداد و هەولێر بۆ بەدواداچوونی ئەو ئامانجانەی پێشتر ئاشکرایانکردووە، هەروەها هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق –  تورکیاوە.
رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، جێفری پایەت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆبووەوە.
ئامانج لەسەردانەکە تاوتوێکردنی ئامانجەکانی عێراقە بۆ سەربەخۆکردنی کەرتی وزە، لەگەڵ نوێکردنەوەی سەرچاوەکانی وزە.
بڕیارە، پایەت دوای کۆبوونەوەکان لە بەغداد، سەردانی هەولێریش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP