وەفدێکی یونامی سەردانی مەکتەبی هەڵبژاردن دەکات

کوردستان
19:37 - 2024-05-16

سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 16-5-2024 هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە وەفدێکی سەر بە  نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق (يونامى) بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەمیر ئارەین سەرۆکی تیمی هاریکاری هەڵبژاردنی یونامی  و وەفدی هاوڕێی کرد.
لەو سەردانەدا تاوتوێی  دوایین پێشهات و گۆڕانکاریەکان کرا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە گرنگ ناوبرا.
هاوکات بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان خرایە بەر باس و جەخت لە هاوکاریکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکدا تیشک خرایە سەر ئەرکی داهاتووی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP