ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/6/28 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا وه‌زيرى پێشمه‌رگه و سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری ھەرێم وسوپاسالارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه ئاماده بوون، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و پێشنيارێكى ئه‌مه‌ريكييه‌كان له‌مباره‌يه‌وه تاوتوێ كران.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ھێزەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کە لەجەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ھاوکاری ھەرێم بوون و پشتیوانی ھێزی پێشمەرگەبوون لە رووی مەشق و راھێنان و پڕچەکردن و پێشخستنی توانا سەربازییەکان روونیشیکردەوە پەرۆشیتان بۆ یەکخستنەو چاکسازیکردن لەوەزارەتی پێشمەرگە مایەی دەستخۆشیەو سوپاسگوزارین و راشیگەیاند ھەر پلانێک بۆ رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بنرێت پێشوازی لێدەکەین بەڵام پێویستە لەم ھەنگاوەدا ھەلومەرجی ھەرێم و واقیعی ئەمڕۆ لەبەرچاوبگیرێت و ھاوسەنگی بنەمابێت بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەنیشتمانییە و بە بەرنامەی کوردستانی بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەرھەنگاوێکیش بنرێت دەبێت لەخزمەتی پاراستنی ئاسایشی ھەرێم بێت .
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسى و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا و ئێستاش پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له پشتگيريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازيى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز جه‌نه‌رال برێنان دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر چه‌ترى وه‌زراه‌تى پێشمه‌رگه و يه‌ك فه‌رمانده‌ييدا كۆبكرێته‌وه بكرێته هێزێكى نيشتانيى پيشه‌گه‌ر كه به هێز و توانا بێت بتوانێت ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات.
دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و پێويستيى هاريكاريى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP