سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی پێشمەرگەی دێرین ڕێبوار ئەنوەر بەگیان کرد

کوردستان
13:58 - 2024-05-08

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٥/٧ لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی پێشمەرگەی دێرین ( ڕێبوار ئەنوەر بەگ ) یانکرد لە سلێمانی .

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە باری تەندروستی هەڤاڵ ڕێبوار یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتیان بۆ خواست . بە ڕێزەوە لە بنەماڵەی مەحموود خانی دزڵی 
 -یان روانی کە وەک خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕی کوردایەتی  هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە رووداوەکاندا بینیوە و مایەی شانازی هەموولایەک بووە ،   هەڤاڵ رێبواریش یەکێکە لەو تێکۆشەرانە و پێگەو خزمەتەکانی جێگای پێزانینمانە .


لەبەرامبەردا پێشمەرگەی دێرین ڕێبوار ئەنوەر بەگ   
بەگرنگییەوە باسی لەو سەردان و بەسەرکردنەوانەی تێکۆشەران خەباتی کوردایەتی کرد لەلایەن مەکتەبی سکرتاریەتەوە دەکرێت و هیوای خواست خزمەتی زیاتری قارەمانەکانی شۆڕشی نوێ بکرێت و ئاوەڕی جددیتریان لێبدرێتەوە تەئکیدیشیکردەوە هەمیشە پێشمەرگەیەکی بەوەفای کورد و یەکێتی دەبێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP