هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن

کوردستان
22:35 - 2024-05-18


ئەمڕۆ، ۱٨ ئایاری ۲۰۲٤، کۆبونەوەیکی باڵا بە ئامادەبونی بەڕێزان لیوا رکن "عومەر ساڵح حسن" فەرماندەی گشتی هێزەکانی ۷۰، "وەهاب هەڵەبجەیی" بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر، "دیار عومەر" جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆ، "سەرخێڵ کمال" بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لیوا رکن "زاتیار حسین زوبێر" یاریدەدەری ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی ۷۰ و شاندێکی باڵای سەربازی سوپای عێراق بەسەرۆکایەتی لیوا رکن "علي مشجل المالكي" فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین و ئامادەبونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بارەگای سەرەکی هێزەکانی ۷۰ بەڕێوەچوو.


لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر برەودانی زیاتر بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق کرایەوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پاراستنی لە هەڕەشەی تیرۆرستان، هەروەها ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە مەبەستی کێوماڵ کردن و لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆرستانی داعش بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنی تێدایە و دەکەوێتە سنوری نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق.

تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە یاسا دەرچوون دەستگیر بکرێن و ڕادەستەی یاسای بکرێن  پەیوەست بەو بابەتانەش هەردوولا پلان و بەرنامەی خۆیان خستەڕوو، هەروەها تێبینی و سەرنج و ڕاو بۆچونەکان لەنێوان ئامادەبوانی کۆبونەوەکە بەوردی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP