بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) له مانگی ته‌مموزدا، 216 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 28 ملیۆن و 896 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
ڕێكخراوه‌كه له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێت، "گه‌وره‌ترین زیادبوونی به‌رهه‌م له‌لایه‌ن سعودیه‌وه كراوه، به‌و پێیه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به ڕێژه‌ی 158 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزكردووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 10 ملیۆن و 714 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، له‌دوای ئه‌ویش ئیمارات دێت كه ڕۆژانه 48 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه، پاشان كوه‌یت كه 47 هه‌زار به‌رمیلی له ڕۆژێكدا زیاد كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "عێراق 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا زیاد كردووه و رێژه‌كه گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 496 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا".
ئۆپیك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی عێراق 447 هه‌زار به‌رمیلی زیاتره به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی 2021."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP