PUKMEDIA کەوتەوە کار

کوردستان
20:32 - 2022-09-26

ئەمڕۆ 26-9-2022، سایتی PUKMEDIA دەستی بەکار کردن کردەوە کە هەواڵ و هەڵوێستە رەسمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم سەکۆیەوە بڵاودەکاتەوە.
PUKMEDIA بە شێوازێکی نوێ و دوای گۆڕانکاری لە ناوەڕۆک و دیزاینەوە جارێکیتر کەوتەوە کار و ئێستا بەشی کوردی بە سۆرانی و کرمانجی و بەشی عەرەبی هەواڵ و زانیارییەکان بڵاودەکەنەوە و بەمنزیکانەش بەشی ئینگلیزی بەهەمان شێوە دەخرێتەوە کار.
ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبت راگەیاندن سەردانی وێبسایتەکەی کرد و لەنزیکەوە سەرنج و تێبینی و پێشنیازی رۆژنامەنووسیانەی خۆی سەبارەت بە ئەرک و کاری میدیایی بۆ ستافی سایتەکە خستەڕوو تەواوی پشتیوانیشی دووپات کردەوە کە وەک هەمیشە PUKMEDIA بڵندگۆیەکی راستگۆ و دەستپێشخەری زانیارییەکان بێت بەجۆرێک ببێتە سەرچاوەی زۆرێک لە راگەیاندنەکان و لێرەشەوە هەواڵ و هەڵوێستە رەسمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

سه‌ردانى وێب سايتى پيوكه‌ى ميديا بكه‌ 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP