نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق(یۆنامی) وێڕای ئیدانەكردنی هێرشکردنه‌سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر داواشده‌كات ئه‌نجامده‌رانی هێرشەکە دادگایی بكرێن.
یونامی سه‌باره‌ت هێرشەكه‌ی سەر کێڵگەی کۆرمۆر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت:" "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ئەو کێڵگەیە دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەوانەش دەکەین کە لەو هێرشەدا کوژراون".
یونامی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه:" پێشوازی لە لێکۆڵینەوە بۆ دەست نیشانکردن و دەستگیرکردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشەکە و دادگایی‌کردنیان دەکات".
له‌و هێرشه‌دا كه به دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامدرا، چوار کارمەند به‌ناوه‌كانی (عەلی عەبود ئەحمەد، لەدایکبووی 1978 ـ یوسف یاسر حەموود لەدایکبووی 1986 ــ عیسام محەمەد ئەحمەد لەدایکبووی 1983 ـ عەوەز عەبدە عەلی لەدایکبووی 1986 ) گیانیان له‌ده‌ستدا کە سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی یەمەنن.
.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP