ئه‌مریكا: ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر روبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌

جیهان
09:43 - 2024-04-27

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌تووندی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات و داواش ئه‌نجامده‌ره‌انی ئه‌و هێرشه‌ رووبه‌ڕووی یاساو دادگا بكرێنه‌وه‌.

ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:"، "ئەمریکا بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات، هێرشی لەو جۆرە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقه‌، هانی دەسەڵاتداران دەدەین لێکۆڵینەوە بکەن و هێرشەکەرەکان ڕوبەڕوی یاسا و دادگا بکەنەوە".
 
دووپاتشیكردووه‌وه‌:" ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان بەردەوام دەبێت لە کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP