بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن دەڵێت:" باوەڕم بە گفتوگۆ هەیە، تەنانەت لەگەڵ دوژمنەکانیش دا" و " ئەگەر ئاشتی یان دوژمنایەتی بکەیت دەبێت لێیان تێبگەیت".
لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرۆک بافڵ له‌گفتوگۆیه‌كدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن رایگەیاند: "ئێستا یه‌كێتی یەکبڕیار و یه‌كگرتووە، بۆیە هانیشتمانیانمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی رابردوو حوكممان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات، تاوەکو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی سەرۆک بافڵ پەیوەندییەکانی نێوانیانی بە ناجێگیر وەسف کرد و وتی:" پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی جیاوازن، بۆیە ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ت و پێكهاته و بیركردنه‌وه‌شیان جیاوازه".
" له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی نێوانمان، پێموایه په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان هه‌ندێكجار خراپ و هه‌ندێكجار باشن، هه‌ندێكجاریش زۆر خراپن و ئه‌مه یاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به وڵاتانی دراوسێوه هه‌یه به‌تایبه‌ت فشاره‌كانیان، بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كان نایاب نین، به‌ڵام باشن" سەرۆک بافڵ وادەڵێت
هاوکات سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوردی باسی لە پەیوەندییەکانی یەکێتی کرد و وتی:" روانگه‌یه‌كم بۆ عیراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ برا ئه‌مریكیی و ئێرانییه‌كان و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش قسه ده‌كه‌م، ئێمه له‌گه‌ڵ برا ئه‌مریكییه‌كان شانبه‌شانی یه‌كتر شه‌ڕمان كرد، هاوکات ئاسان نییە باسی ئه‌وه بكه‌ین داعش کۆتایی پێهاتووە".
هەر لە گفتوگۆکەدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن سەرۆک بافڵ رایگەیاند:" باوەڕم به دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن هه‌یه، بەلامەوە گرنگە گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكرێت، ته‌نانه‌ت دوژمنه‌كانیش، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئاشتی یان دوژمنایه‌تی بكه‌یت، ده‌بێت خوێندنەوە و لێ تێگەیشتنمان هەبێت، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌بێت، بەشێوەیەکی گشتیش په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئێران و ئەمریکاش باشه و چه‌ندینجار هه‌ردوولا سوودمەند بوین".
چەند رۆژێکە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕەسمی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، لە ئەجێندای سەردانەکەیدا جگە لە دیداری سیاسی و دیپلۆماسی، هاوکات ژمارەیەی دیبەیتی لەگەڵ ناوەند و سەنتەری توێژینەوە و پەیمانگە نێودەوڵەتیەکان دا بۆ ساز دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP