فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و داواش ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان گره‌نتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ، روونیده‌كه‌نه‌وه كه: "سێ جار له‌سه‌ر خواستی پارتێكی سیاسی و وه‌ك ته‌حه‌دایه‌كی ته‌واوه‌تی یاسا‌و ده‌ستورو مه‌رسومه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و بڕیاره‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواخراوه".
ئاماژه بۆئه‌وه‌شده‌كه‌ن:" مافی هیچ پارتێكی سیاسی نییه كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و سه‌ربازیی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ سه‌پاندنی ئه‌مری واقع و یاخیبون له یاسا و بریاره‌كان".
ئه‌و فراكسیۆنانه داواشده‌كه‌ن:" سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دادگای فیدڕاڵی و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روبه‌ڕوی ئه‌م هه‌وڵانه ببنه‌وه و گره‌نتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن له واده‌ی دیارییكراوی خۆیدا كه 10ی (حوزه‌یران/7)ی 2024 دیاریكراوه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP