ته‌ندروستیی هه‌رێم هۆشداریی له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی سوڕێژه‌ ده‌دات

کوردستان
21:08 - 2024-05-15



وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، هۆشداری له‌بڵاوبونه‌وه‌ی خێرای نه‌خۆشی سورێژه‌ ده‌دات و داواشده‌كات، دژی ئه‌و په‌تایه‌ منداڵان به‌ڕێكی كوتانه‌كانیان وه‌ربگرن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به‌ پشت به‌ستن به‌رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه‌، "نه‌خۆشی سورێژه‌ هێنده‌ خێرا ده‌گوازرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك توشی بو، له‌ 10 كه‌سی ده‌وروبه‌ری نۆ كه‌سیان توشی ده‌بن ئه‌گه‌ر كوتانیان بۆ نه‌كرابێت".

روونشیكردووه‌ته‌وه‌:" سورێژه‌ ڤایرۆسێكه‌ كه‌ زۆر ئاسان ده‌گوازرێته‌وه‌ و له‌ ئاستی جیهانیدا یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی مردنی منداڵان، له‌ ڕێگه‌ی دڵۆپه‌ی پژمین یان كۆكه‌ی كه‌سی توشبو بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه‌."

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌زۆری 10-12 ڕۆژ دوای توشبون ده‌رده‌كه‌ون و بریتین له‌ تایه‌كی به‌رز، ئاوی لوت، سوربونی چاو و په‌ڵه‌ی سپی بچوك له‌ ناوه‌وه‌ی ده‌م، دوای چه‌ند ڕۆژێك په‌ڵه‌ی سور له‌سه‌ر ده‌موچاو و مل دروست ده‌بێت و ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، بۆ پاراستنی منداڵه‌كه‌ت دڵنیابه‌ كه‌ كوتانه‌كانیان به‌ رێكی وه‌رده‌گرن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە