فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، توركیا ژێرخان و دام و دەزگا خزمەتگوزارییەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەكاتە ئامانج، ئامانجی سەرەكی توركیا له هێرشه‌كانی له‌ناوبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە"
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژاڤا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه:" ماوه‌ی چوار ڕۆژه توركیا بێ هیچ هۆكارێك و پاساوێكی ڕه‌وا هێرش و ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمه‌كانیان، ئه‌م هێرشانه ژێرخانی ئابوری و دامه‌زراوه‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌ده‌نی تایبه‌تیش ده‌كه‌نه ئامانج، هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌ئامانج ده‌كرێن كه تا ئێستا 17 كه‌سی مه‌ده‌نی شه‌هیدو 48 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه ته‌نها نۆ كه‌سیان هێزی سه‌ربازیی بوون."
مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌ڵێت:"ماوه‌ی پێنج ساڵه توركیا هه‌وڵی داگیركردنی زیاتری خاكمان ده‌دات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بووه و سه‌ركه‌وتوش نابێت، هه‌ر به‌و ئامانجه هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كانمان ده‌دات"
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" ئامانجی سه‌ره‌كی توركیا له‌و هێرشانه، له‌نێوبردنی ئیداره‌ی خۆسه‌ری و لاوازكردنی ئاسایش و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كانیان و پاڵپێوه‌نانی خه‌ڵكه به‌ره‌و ئاواره‌بوون له شار و گونده‌كانیان"
مه‌زڵوم عه‌بدی روونیكردووه كه: "توركیا هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به ستووه‌ته‌وه به‌و هێرشه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا له ئه‌نكه‌ره ڕویدا‌و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هێرشكاران له خاكی سوریاوه چوونه‌ته نێو خاكی ئه‌و وڵاته"
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت:" من دوپاتیده‌كه‌مه‌وه هێزه‌كانمان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه نییه‌و هیچ كه‌سێك له خاكی ئێمه‌وه نه‌چوه‌ته ناو خاكی توركیاوه و توركیاش ناتوانێت به‌ڵگه له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP