پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاندن" لە ڕۆژانی 5 بۆ 7ی ئەم مانگە کۆنگرەمان بەست و بەزووترین کات ئەنجام و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12 بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە.
پەکەکە دەشڵێت: کۆنگرەکە لە ڕۆژانی 5 و 6 و 7ی مانگی ئایار لە دوو ناوچەی هەرێمی پاراستنی میدیا ئەنجام دراوە و لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڕیارێکی مێژووییمان داوە و بۆچوون و ڕاسپاردەکانی ئۆجەلان لە کۆنگرەکەدا لەبەرچاوگیراون.
بەپێ زانیاریەکان عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە بە پەیوەندی تەلەفۆنی بەشداریی کۆنگرەکەی کردوە
میدیاکانی تورکیا: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئەنقەرە نەشتەرگەرییەکی چاوی بۆ ئەنجامدراوە و گەڕاوەتەوە ئیمراڵی و لە کۆنگرەکەدا بڕیاری گۆڕینی ناوی پەکەکە و دانانی چەک و گۆڕینی شێوازی کارکردنی حزبەکە دراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP