دوای ئەوەی دوێنێ لە سنوری قەزای داقوق، هەشت جوتیاری کورد کە سەرقاڵی دروێنەی بەرهەمی کونجی بوون، لەسەر سکاڵای عەرەبە هاوردەکان لەلایەن سوپاوە دەستگیرکران.
جووتیارەکان دانیشتووی گوندی مەنسورن لە قەزای داقوق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو سنورەوە دەستبەسەرکران و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی داقوق کران، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو جووتیارانە چوونەتە سەر زەوییەکانی خۆیان بۆ کێڵان و دروێنە، هەر زوو هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە دەستگیریانی کردبوو.
دواتر بە هەوڵی یەکێتی و بە بڕیاری ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک جوتیارەکان ئازاد کران و گەڕانەوە نێو خێزانەکانیان.
کۆی ئەو زەوییانەی لەو ناوچەیە کێشەی لەسەرە نزیکەی 6هەزار دۆنم دەبێت و تائێستا حکومەتی عێراق نەیتوانیوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات و ئەو زەوییانە بۆ خاوەنە رەسەنەکانی بگەڕێنێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP