فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێداگری لەسەر پەلەكردن لە تەوتینكردنی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
ئەم داوایەی فراكسیۆنەكە لەڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووەو تێیدا ئاماژە بەوەدراوە: "لە كۆبوونەوەی نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و د.خالید شوانی، وەزیری داد لە حكومەتی فیدڕاڵ و فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆ لەبارەی پەلەكردن لەبەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنیشینانی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كرا".
هەربەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بابەتی سەرژمێری لە عیراق و بەتایبەتی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان و چارەسەركردنی هەندێك كێشەی پەیوەست بەم پرسەوە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP