بۆردومان و تۆپبارانهكانی توركیا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، دهیان قوربانی لێكهوتووهتهوهو زیانێکی زۆریشی بە کەرتەکانی کارەباو کشتوكاڵ و ژێرخانی ئابووری گهیاندووه لە کۆبانێ و ترپەسپی و عاموداش، زیاتر لە 250 ھەزار خێزان بێ کارەبا بوون.
له راگهیهندراوێكدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکورو رۆژھەڵاتی سوریا سەبارەت تۆپباران و بۆردومانەکانی تورکیا ئاماژهی بۆئهوهكردووه:" بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، توركیا ھێرشدەکاتە سەر باکور و رۆژھەڵاتی سوریاو بەو ھێرشانە دەیەوێت کێشە ناوخۆییەکانی بگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی دەوروبەری".
ئهوهشیخستووهتهڕوو كه:" بەھۆی ئهو بۆردومانانهوه لەماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە14 کەس شەھید بوون و 40 کەسی دیكهش برینداربوون، لەو دوو رۆژەشدا تورکیا 17 جار ھێرشی کردوەتە سەر پاڵاوگەکانی نەوتی نزیک کێڵگەی ئودێ و وێستگەکانی کارەبا و وزەی بۆردومان کردووە."
باسی لهوهشكردووه كه ههر بههۆی ئهو هێرشانهوه :"له کۆبانێ و ترپەسپی و عامودا، زیاتر لە 250 ھەزار خێزان بێ کارەبا بوون، زیانێکی زۆریش بە کەرتی خزمەتگوزاری و کشتوکاڵ گەیشتووە".
بهپێی راگهیهندراوێكی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش، توركیا٦٨٥ هێرشی ئەنجامداوە و بههۆیهوه ١٧ کەس شەهیدبوون و ٤٨ کەسی دیكهش بریندار بوون."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP