سەرۆك بافڵ بودجە بۆ نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی پۆلیتەكنیك تەرخاندەكات

کوردستان
16:14 - 2024-10-25

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەركی نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆو كاروبارەكان لەلایەن تیمی سەرۆك بافڵ لەئیدارەی گشتی یەكێتی جێبەجێكراون.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بودجەی پێویستی بۆ نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەشێك لەپەیمانگا تەكنیكییەكانی سەر بەو زانكۆیە تەرخانكرد، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆكەش بۆ كاروباری خوێندكاران دەڵێت: "لە رابردووشدا سەرۆكی یەكێتی بەشە ناوخۆییەكانی نوێكردەوە".

د. بەختیار عوبێد یاریدەدەی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمساڵیش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بودجەی پێویستی بۆ نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تەرخانكرد، ئەمە لەكاتێكدایە كەلە ساڵی 2021-2022ـشدا سەرۆك بافڵ سەرجەم بەشە ناوخۆییەكانی لەسەر ئاستی زانكۆكان نوێكردەوە".

"كاروبارەكان لەلایەن تیمی سەرۆك بافڵ لەئیدارەی گشتی یەكێتی جێبەجێكراون كە خۆی لەنوێكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانی (كۆلێجی تەكنیكی چوارچوار، پەیمانگا تەكنیكی زانستی كۆمپیتەر، پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان، پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ، بەشی ژمێریاری لەپەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ، چەند هۆڵێكی وانەوتنەوە لەناو پەیمانگای تەكنیكی دوكان، دەبینێتەوە، هاوكات فلتەری گەورەی ئاوی بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی دەربەندیخان) دابینكردوە"، د. بەختیار عوبێد وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشدا: "گەنجینەیەكی ناوەندی لەسەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دروستدەكرێت و بەپێی كاروبارەكانیش پارەی زیاتر بۆ خزمەتی خوێندكاران سەرف دەكرێت و ئەمەش لەكاتێكدایە بودجەی پێویست لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی تەرخان ناكرێت بۆ نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان".

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشترو لەساڵی خوێندنی 2021-2022ـدا لەگەڵ نوێنەری خوێندكاران چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداو لەنزیكەوە گوێی لەداواكارییەكانیان گرت، لەوكاتەشدا بڕ‌یاریدا لەسەر بودجەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشە ناخۆییەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی نوێبكرێنەوەو چەندین خزمەتگوزاری دیكەیان بۆ ئەنجام بدرێت، لەوكاتەشدا سەرۆك بافڵ بەخوێندكارانی وت: "ئێوە سەرمایەیەكی گرنگ و لەبن نەھاتوون و ژیان و دواڕۆژی ئێوە بەرپرسیارێتی ئێمەیە تا لەگەڵتان بین و پێكەوە كار بۆ داھاتوویەكی گەشترتان بكەین".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە