ڕێژەی وەرگرتنی گەنم و نرخەکەی دیاریکرا

کوردستان
21:18 - 2024-10-31

حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2024/2025 بۆ نزیكه‌ی له‌ 50% كه‌م بكاته‌وه‌ و بۆ هه‌ر ته‌نێكیش بڕی 850 هه‌زار دیناری دیاری كرد.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژە بەوەکراوە: به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ، ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق 3 ملیۆن و 600 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گیرێت کە  400 هه‌زار تۆن بۆ به‌شی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌ و به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو كه‌ بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو 700 هه‌زار تۆن بوو.

بە پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه: هۆكاری ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش له‌ وه‌رگرتنی گه‌نم، له‌به‌ر کێشەی بودجە و مانه‌وه‌ی پاره‌ی جووتیارانی عێراق و هه‌رێمه‌ لای حكومه‌ت، كه‌ تا ئێستاش 903 ملیار دینار لای ماوه‌ته‌وه‌ و هێشتا خه‌رج نه‌كراوه‌.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە: یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی، ئه‌گه‌ره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وایە  له‌گه‌ڵ نه‌بوونی سایلۆی پێویسته‌ بۆ عه‌مباركردنی گه‌نمی زیاتر، له‌كاتێكدا هێشتا 6 ملیۆن تۆن گه‌نمی ساڵی ڕابردوو له‌ناو سایلۆكان ماونه‌ته‌وه.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە