یەکێتی لەپێشێلکاری و گرفتەکانی هەڵبژاردن دەکۆڵێتەوە

کوردستان
19:26 - 2024-10-25

یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان لەکێشەو گرفت و سکاڵاکانی هەڵبژادن دەکۆڵێتەوەو لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنیش دەڵێت: "لەبەر رۆشنایی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە هەر شوێنێک کەموکوڕی و کێشەو گرفت یان خروقات  هەبێت،  رێوشوێنی یاسایی لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان دەگرێتەبەر".
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی (ی ن ک)، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ تیمی هاریکاری هەڵبژاردنی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی) بەسەرۆکایەتی ئەمیر ئارەین سەرۆکی تیمی هاریکاری هەڵبژاردن، کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سکاڵاو گیرو گرفتەکانی پڕۆسەکە بەتایبەتی لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر تاوتوێکران.
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی (ی ن ک)، بە وەفدی میوانی راگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکێشەو گرفت و سکاڵاکان لە تەواوی کوردستان بەتایبەتی لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆک زۆر بەوردی دەکۆڵێتەوە" وتیشی: "لەبەر ڕۆشنایی ئەوەو لە هەر شوێنێک کەموکوڕی کێشەو گرفت یان خروقاتێک هەبێت، رێوشوێنی یاسایی لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان دەگرێتەبەر" .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە