وەزارەتی تەندروستیی عێراق کردنەوەی دەرگای دامەزراندنی بۆ
دەرچووانی ئەو بەشە پزیشکییەکانە کردەوە کە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی دەرەوەی عێراق
خوێندنیان تەواوکردووە .
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق بانگهێشتنامەیەکی
ئاڕاستەی دەرچووانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق کردووە کە لە کۆلێژی پزیشکی، یاخود
بەش و کۆلیژە تەندروستی، و تەکنیکی پەرستاری و پەیمانگاکانی تەکنیکی پەرستاری لە ساڵی
خوێندنی 2022 – 2023 خوێندنیان تەواوکردوە، و دەیانەوێت لە کەرتی حکومیدا دابمەزرێن،
ئەوە ئەتوانن مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن .
وەزارەتی تەندروستی عیراق راشیگەیاندوە، هەر
دەرچوویەکی پزیشکی و تەندروستی دەرەوەی وڵاتەی ئەو ساڵی خوێندنە ، دەتوانێت، دابمەزرێت
و بۆ ئەو مەبەستە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی دامەزراندن پڕبکاتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP