سەعدی ئەحمەد پیرە: بەشدارینەکردن لە سەرژمێریدا زیان بە کورد دەگەیەنێت

کوردستان
17:57 - 2024-11-19



سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت: پڕۆسەی سەرژمێری یەکێکە لەو ئامرازانەی کە وڵاتان بۆ پلاندانان و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانیان بەکاری دەهێنن، بەشدارینەکردنی کوردانی ناوچە جێناکۆکەکان زیان لە کورد دەدات".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا له‌ژێر ناونیشانی (بڕۆن و قۆچانی ناوچە کوردستانییەکان نوێ بکەنەوە) کە لە بەشی وتار له‌ (kirkuktv.net) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان یەکێکە لەو ئامرازە سەرەتاییانەی کە وڵاتان بۆ پلاندانان و جێبەجێکردنی سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیان بەکاریدەهێنن، سەرژمێری یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی پێداویستییە راستەقینەکانی دانیشتووان".

 وتەبێژی یەکێتی دەڵێت:" واچاکترە نەتەوەی کورد لە عیراقدا کە خاوەنی قەوارەیەک و دەیان ناوەندی ئەکادیمی و سەدان پسپۆڕی بەتوانا و دەیان کەناڵی راگەیاندنی کاریگەرە، لە هەمووان چاکتر خۆی ئامادە بکات، حکومەت ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات لە هاندانی کوردانی ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان و کارئاسانیان بۆ بکرێت لە دابینکردنی شوێنی حەوانەوە تا بە ئاسوودەیی بەشداریی پرۆسەکە بکەن، بۆیە دەبێ ئەوە روون بێت کە بەشدارینەکردن جارێک زیان لە بوونی نەتەوەی کورد لەو ناوچانە دەدات لەڕووی ژمارەوە و جارێکیش زیان بە خۆیان و خانەوادەکانیان دەگەیەنن و لە خێروبێری ئەو ناوچانە بێبەش دەبن کە پشتاوپشت تێیدا ژیاون"  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP