بڕیارە کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی (ی.ن.ک) و
(پ.د.ک) بەڕێوەبچێت و تیایدا گفتوگۆ لە بارەی نووسینەوەی رەشنووسی شێوازی
حکومڕانیی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
کۆبوونەوەکە تەواوکەری کۆبوونەوەکانی رابردووە و
تیایدا لیژنە هاوبەشەکە گفتوگۆ لە بارەی نووسینەوەی رەشنووسی حکومڕانیی هەرێمی
کوردستان دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان تەوەرێکی کۆبوونەوەکە
گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان و
شێوازی حوکمڕانیی لە هەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە رەشنووسێک ئامادە دەکرێت و دواتر
رادەستی لیژنەی باڵا دەکرێت تا گفتوگۆی لەسەر بکەن.
پێشتریش لیژنە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی سێ جار
کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رەشنووسەکەوە کردووە.
یهكێتی له ئامادهكردنی رهشنووسهكهدا،
پێداگریی كردووه لهوهی شێوازی حكومڕانی بگۆڕدرێت و هاوسهنگی له بهڕێوهبردندا
ههبێت، بەڵام پارتی دەیەوێت ئەم شێوازە حکومڕانییەی ئێستا وەکو خۆی بمێنێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP