سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتی هندستان کۆبۆوە .
ئەمرۆ چوارشەممە فەهمی بورهان سەرۆکی دەستە بە ئامادەبوونی راوێژکارانی دەستە پێشوازیان کرد لە مادان گۆپال کونسولی گشتی و راجات گۆش کونسول لەگەڵ جێگری کونسول مێهرا لە کونسولخانەی هیندستان لە هەولێر .
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستە سەرەخۆشی خۆیی دووبارە پێراگەیاندن بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرۆك وەزیرانی پێشووی هیندستان .
دواتر بە شێوەیەکی گشتی کارو چالاکەیەکانی دەستەی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە لەناوچە کوردستانییەکان ،بۆ ئەنجامدانی هەموو کارەکانیش دەستوری عێراق وەك بنەما رەچاو دەکرێت بە تایبەتی ماددەی ١٤٠ ی دەستور کە تایبەتە بەم ناوچانە .
دواتر لە کۆبوونەوەکەدا کونسولی گشتی تیشکی خستە سەر ئەو کارانەی کە دەتوانی لەم ناوچانە ئەنجامی بدەن هەم لە هاوکاری مرۆیی و هاوکاری کردنی خەڵکی ئەم ناوچانە لە بواری ئاسانکاری ڤیزەو وە بواری خوێندنی باڵا کە راگەیاندن ساڵانە چەندین کۆرسی توانا سازی لە وڵاتی هیندستان ئەنجامدەدرێن تێچووەکەشی لەسەر ئەم وڵاتەیە، بۆیە داوایان کرد بتوانن بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستە ئەو خەڵکانەی کە ئارەزوی بەشداریکردنیان هەیە لە ناوچە کوردستانییەکان بەشداربن لەم بوارانە وەکو کونسوڵخانە هەموو هاوکاریەکیان دەکەن .
هەروەها داوشی لە سەرۆکی دەستە کرد کە بەرنامەی گۆشەی هیندستان کە لە زانکۆکان ئەنجامیدەدەن هاوکاریان بن بۆ ئەوەی بتوانن لە کتێبخانەکانی ئەم ناوچانە گۆشیەك دابنێن لە دانانی کتێب تایبەت بە هیندستان لە رووی مێژوو و کەلتور و گەشتوگوزاری ئەم وڵاتە بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاری خوێنەران بکەن زۆرترین زانیاری سەبارەت بە وڵاتەکەیان بخەنە بەردەست خەڵکەوە .
لە کۆتایدا هەردوو لایەن جەختیان لەسەرکاری پێکەوەیی کردووە تا بتوانرێت لە رێگەی ئەم پەیوەندیە زۆرترین خزمەت بە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان بگەینن لە هەموو رووێیکەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP