ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە: سه‌رجه‌م هێرشەكانی توركیا شكستپێهێنران

کوردستان
19:49 - 2025-01-08


 هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌ی توركیاو گروپه‌ چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین و شاری منبه‌ج شكستپێهێناو چه‌ندین تانك و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییان تێكشاند.
 
 ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌:" هێزی شه‌ڕڤانان سەرجەم هێرشەكانی بەكرێگیراوانی توركیایان بۆسەر گوندەكانی باكوری بەنداوی تشرین و گوندەواری باشوری رۆژهەڵاتی شاری منبه‌ج شكستپێهێناوە، كه‌ له‌ رێگه‌ی هێزی ئاسمانیی و وشكانی لەلایەن فرۆكە جەنگی و درۆنەكانی توركیاوە  پشتیوانیی ده‌كران."

  هەسەدە ئاماژەی بۆئەوەشكردووه‌:"هێزەكانیان گورزی كاریگەرییان لە بە كرێگیراوانی توركیا و تانك و ئۆتۆمبیلە سەربازییەكانی داوەو چەندانیان تەقاندوونەتەوە، وردەكاری پرۆسەكەو دیمەنەكانی بەمنزیكانە بڵاودەكرێتەوە."
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP