ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد، "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژماره‌یه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر به‌نداوی تشرین و دەوروبەری، ئه‌وه‌ش هاوکاته لەگەڵ هێرشەکانی کوتلە چه‌كداره‌كانی سەر بە تورکیا بۆ سەر گوندەکانی باکوری بەنداوی تشرین و باشوری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، کە پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانمان و ئه‌و گروپە چەکدارانەی نزیک لە تورکیا بەردەوامە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، "هێرشی گروپە چەکدارەکان بە بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکە سەربازییەکان و هێزەکانی تورکیا پاڵپشتی دەکرێن، ئەوە جگە لە تۆپبارانی تۆپخانەكانی توركیا، چونکە هێشتا پێکدادانەکان لە زیاتر لە میحوەرێکدا بەردەوامن".
هه‌سه‌ده باسی له‌وه‌شكردوه، "لە کۆبانێ فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان بۆردومان کردووە، جگە لە تۆپبارانکردنی گوندی ئەسڵانکی باشوری شاری کۆبانێ".
له‌باره‌ی مه‌ترسی ڕوخانی به‌نداوی تشرینیش ئهوهخراوهتهڕو، "مەترسی ڕوخانی بەنداوی تشرین تادێت زیاتر دەبێت، بەوپێیەی تورکیا به‌رپرسیارێتی هەر کارەساتێک له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، کە ڕەنگە بەسەر بەنداوەکە و ناوچەکانی دیکەی سوریادا بکەوێت لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP