جەهەپە هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی كوردو تورك ڕاگه‌یاند

کوردستان
17:50 - 2025-01-02

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دانوستانی ئاشتی له‌ نێوان كورد و توركیا، ڕایگه‌یاند، سەبارەت بە گفتوگۆ نوێیەکان "من دەڵێم بەڵێ بۆ ئەو پرۆسەیە نوێیەی کە بە دڵسۆزی و شەفافانە بەڕێوەدەچێت".

سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها مەرج ئەوەیە پەرلەمان و هیچ لایەنێک بەدەر نه‌كرێت له‌ دانوستانه‌كان.

گفتوگۆکانی "پرۆسەی نوێ" لەسەر پرسی کورد له‌ توركیا بەردەوامن، ڕۆژی 28ی 12ی 2024 پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل (ده‌م پارتی) سری سورەیا ئۆندەر و په‌روین بوڵدان سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمڕاڵیان كرد و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زيندانيكراوی پەکەکە كۆبونەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP