ئەم هەفتەیە وەفدی یەكێتی و پارتی كۆده‌بنەوە

کوردستان
14:06 - 2025-01-04


بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  و پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان كۆببنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی بە كه‌ناڵی (كوردسات نیوز)ی راگەیاندووه‌:" وەك لە كۆبوونەوەی رابردووی نێوان یەكێتی و پارتی كە لە 17ی مانگی رابردوو لە پیرمام بەڕێوەچوو بڕیاردرا دوای سەری ساڵ كۆبوونەوەیەكی تر بكرێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەفدی یەكێتی كە لە د.رێواز فایەق ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئامانج رەحیم پێكهاتوون لەگەڵ وەفدێكی پارتی كۆببنەوە."

وتیشی:" لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان دەكرێت و باسی خاڵە هاوبەش و ناكۆكەكانی نێوان هەردوولاش دەكرێت."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP