ڕۆژنامەی “یسرائیل هیۆم” رایگەیاندووە:" لەم هەفتەیەدا (گیدۆن ساعر) وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێلهام ئەحمەد هاوسهرۆكی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کورد لە باکوری سوریا، ئەنجامداوەو سهبارهت به دۆخی سوریا به وردی گفتوگۆیانكردووه.
ئهو ڕۆژنامە ئیسرائیلییه بە پشتبەستن بە زانیاریی بەرپرسانی ئیسرائیل بڵاویکردووەتهوە، لهو پەیوەندییە تەلەفۆنییهی نێوان (گیدۆن ساعر) ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئێلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا دا به وردی تاوتوێی دۆی نوێی سوریاو شاڵاوی دهستگیكردنی كوردان لهلایهن گروپه چهكدارهكانهوه تاوتوێكراوه.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆئهوهشکردووە:" لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس له پێشهاتەکانی ناوچەکه کراوە، جگەلەوەش ئیلهام ئەحمەد سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان مرۆڤ و کوشتنی هەڕەمەکی و دەستبەسەرکردنی کوردان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریاوە زانیاری وردی باسکردووە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP