وەجبەی هەشتەمی رووفاتی قوربانیانی جینۆسایدی ئێزیدی دەگەرێنرێتەوە شەنگال

کوردستان
21:31 - 2025-07-12

وەجبەی هەشتەمی رووفاتی قوربانیانی جینۆسایدی ئێزیدی دەگەرێنرێتەوە زێدی خۆیان لە قەزای شەنگال کە ژمارەیان ٢٢ قوربانییە، دابەشبوونە بەسەر ٤ ژن و ١٨ پیاون، بەجۆرێک کە ١٢ کەسیان خەڵکی گوندی کۆچۆن، ئەوانی تر خەڵکی گوندەکانی تەل عەزیرە و  قاندیل و سۆلاغ و هەمدان و حاردان و ناوچە جیاجیاکانی ترن .
سەرلەبەیانی ئەمرۆ مەراسیمی: گواستنەوەی رووفاتەکان لە بەغداوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری لە موسڵ ئەنجامدرا و نیوەڕۆش: گواستنەوەی پاشماوەکان بە ئامبولانس بۆ شنگال دەستیپێکرد .وابریارە ئەمرۆ هیچ مەراسیمێکی رەسمی ئەنجام نادرێت؛ تەنیا ڕێوڕەسمی ئایینی بە ئامادەبوونی کەسوکاری قوربانییەکان بەڕێوە دەچێت.
سبەینێ ١٣ی ئاب سەعات ١٠:٠٠ سەرلەبەیانی: مەراسیمی رەسمی لە یادکردنەوەکەدا، بە ئامادەبوونی بەرپرسان، و میدیا و ئەندامانی کۆمەڵگا بەرێوەدەچێت، تێیدا بڕوانامەی شەهیدبوون بە خێزانەکانیان دەدرێت، دواتر سەعات ١٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ: رووفاتەکان بۆ شوێنی دیاریکراوی ناشتنیان دەگوازرێتەوە و لە مەزارگە و گۆڕستانەکانی تایبەت بە خێزانەکانیان بەخاک دەسپێردرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP