سەعات شەشی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپای عیراق و هێزەکانی پێشمەرگە
لە شاخی قەرەچوغ دەستی پێکرد ئۆپەراسیۆنەکە
لە بەشێکی شاخی قەرەچوغ و بۆشاییە ئەمنیەکانی
نێوان پێشمەرگەو سوپادایە.
غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزە خۆبەخشەکەی قەرەچوغ
ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزە خۆبەخشەکانی قەرەچوغ و هێزەکانی 80ی پارتیش تێیدا
بەشدارن و ئەم ئۆپەراسیۆن و کێوماڵکردنە بۆ
گەڕان بەدوای پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش و ڕێگری کردنە لە جموجۆلەکانی داعش لە
ناوچەکانمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP