رۆژنامەیەکی نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا
بڵاویکردەوە، لە دوورگەی ئیمراڵی نوسینگەیەکی تایبەت بۆ ئۆجەلان جیاکراوەتەوە
تاوەکو بەکاریبهێنێت بۆ هەماهەنگی بەمەبەستی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە.
رۆژنامەی تورکیا نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا
ژمارەیەک زانیاری لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی، بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت، ژمارەیەک ڕێکاری
نوێ لە دوورگەی ئیمراڵی لەبارەی هەلومەرجی کارکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری
زیندانیکراوی پەکەکە گیراونەتەبەر و بەشێکی نوێ لە گرتووخانەکە ئامادەکراوە تاوەکو
ئۆجەلان وەک نووسینگەى کارکردن بەکاریبهێنێت و ژمارەیەک کەسی دیکەش وەک ستافی
سکرتاریەتی ئۆجەلان ئەرکدارکراون و چاوەڕوان دەکرێت دیدار و کۆبوونەوەکان لە
ئیمراڵی و سەردانکردنی دوورگەکە زیادبکەن.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، پەیامە
چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان لەبارەی لەناوبردنی چەکەکان دەبێت، کە بە سەرپەرشتیی
دەزگای هەواڵگریی تورکیا بەڕێوەدەچێت و سەرجەم ئامادەکارییەکان بە هەماهەنگی بەغدا
و هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون.
لە هەواڵی رۆژنامەکەدا تیشکخراوەتە سەر ئەوەش
رەنگە لەناوبردنی سەرجەم چەکەکان، تاوەکو پایز بخایەنێت و خودی ئیبراهیم کاڵن،
سەرۆکی میت چاودێریی پرۆسەکە دەکات و رێگە نادرێت چەکەکان ببرێنە وڵاتێکی دیکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP