ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی سەربازی دژی حوسییەکان ئامادە دەکات

کوردستان
14:05 - 2024-12-29


بەگوێرەی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل کە بە ماڵپەڕی واڵای ئیسرائیلیان راگەیاندووە: ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی سەربازی لە دژی حوسییەکان له‌ یه‌مه‌ن ئامادە دەکات، به‌ڵام ڕوبەڕوی ئاستەنگ دەبێتەوە، به‌تایبه‌تی كه‌ سەرکردەکانی حوسییەکان خۆیان لە تونێلەکاندا حەشارداوە.
دەشڵێن: هەر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بەشداری هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی لەخۆنەگرێت، کاتێکی زۆری دەوێت.
جگە لەوەش بەرپرسانی سیاسی لە ئیسرائیل باس لە فراوانکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن، کە بەرژەوەندی لە تێکدانی تواناکانی حوسییەکان و فراوانکردنی لیستی ئامانجەکانی هەڵمەتە سەربازییەکەدا هەیە.
لەچەند رۆژی رابردوودا  هێرشەکانی ئیسرائیل شوێنە گرنگەکانی حوسییەکانیان کردە ئامانج، کە دیارترینیان فڕۆکەخانەی سه‌نعا و بەندەری حودەیدە بووە، جگە لە شوێنەکانی ناو ئەشکەوت و تونێله‌كان کە بۆ شاردنەوەی سیستەمی هەڵدانی موشەک و کۆگاکانی چەک بەکاردەهێنرێن.
دەسەڵاتی پەخشی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە ڕایگەیاندوە، هەڵمەتی داهاتوی دژی حوسییەکان ئامانجیەتی زیان بە سیستەمی سەربازی و تەکنەلۆژی گروپەکە بگەیەنێت, چونکە حوسییەکان لە ڕوی تەکنەلۆژیاوە پێشکەوتوترن لەوەی چاوەڕوان دەکرا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP